ئاگرەکەی فۆجە کۆنترۆڵ کرا
دوینێ ئاگرێکی بەرفراوان ئیزمیرەوە کەوتەوە و ئەمڕۆ گەیشت بە فۆجە، لە ئەنجامی بڵاو بوونەوەی زیاتری ئاگرەکە لە دارستانەکانی فۆجا و گەڕەکی لیپینار، ١٧٥ خانوو چۆڵکران. داوی ڕۆژێک ئاگرەکە بەتەواوەتی کۆنترۆڵ کرا.

ئاگری دارستانەکانی ناوچەی ئەلیاگای ئیزمیر کە بەرەبەیانی دوێنێ دەستیپێکرد و بە فۆجادا بڵاوبووەوە، بە درێژایی ئەم شەو کار لەسەر کوژاندنەوەی کرا و کۆنتڕۆڵ کرا.
لە گەڕەکی لیپینار کە تیایدا ١٧٥ ماڵ چۆڵکرابوون و ٤٥٠ کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە گواسترانەوە، ئاگرەکە کۆتڕۆڵ کرا. ئەوانەی کە بەهۆی مەزنی ئاگرەکەوە ماڵەکانیان چۆڵکردبوو، گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان.
کاری ڕێگریکردن لە پەرەسەندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.