AFP به‌ڵگه‌كانی تاڵانكردنی عه‌فرینی بڵاوكردنه‌وه‌

ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ١٨ی مارس\٢٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ چوونه‌ نێو شاری عه‌فرین و داگیریان كرد، له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانیان ده‌ستیان به‌ تاڵانكردنی عه‌فرین كرد.

دزی و تاڵانكارییه‌كانی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین، بوو به‌ باسوخواسی مێدیای نێونه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه‌ریكا كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرین بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌، له‌ دوای تاڵانكارییه‌كانی عه‌فرین وه‌ده‌نگ هات و ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌گومانین.

ئاژانسی AFP وێنه‌ی تاڵانكارییه‌كانی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیای له‌ عه‌فرین بڵاوكرده‌وه‌. ئاژانسه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، دوكان، ئۆتۆمبێل، ئاژه‌ڵ و شمه‌كه ‌كه‌سییه‌كان له‌ عه‌فرین ده‌دزرێن و تاڵان ده‌كرێن. 

«كه‌لوپه‌له‌دزراوه‌كانیان خسته‌ عه‌ره‌بانه‌ی تراكتۆر و بردیانن»

ڕۆژنامه‌ی Le Mondeش وێنه‌كانی تاڵانی و دزی چه‌ته‌كانی توركیای بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ژێر وێنه‌كان نووسیویه‌تی: عه‌فرین به‌ر له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌، تاكه‌هه‌رێم بوو كه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شان و شه‌ڕی سووریا پارێزراو بوو.

«چه‌كدارانی سووریا په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر-یان له‌ ناوه‌ندی شار ڕووخاند كه‌ قاره‌مانێكی ئه‌فسانه‌یی كورده‌.»

s.m