AGIF: لە دژی گۆشەگیری و شەڕ، ١٦ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵن کۆببنەوە
AGIF بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی مانگی شاری کۆڵن کە لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی و سیاسەتەکانی شەڕە، بانگەوازی بەشداربوونی لە هەر کەسێک کرد.
AGIF بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی مانگی شاری کۆڵن کە لە دژی گۆشەگیریی ئیمرالی و سیاسەتەکانی شەڕە، بانگەوازی بەشداربوونی لە هەر کەسێک کرد.
فیدراسیۆنی کرێکارانی پەنابەری ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ " ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ساڵی ١٩٩٩بەدواوە لە زیندانی ئیمرالی بەدیل گیراوە، بەساڵانە ڕووبەڕووی گۆشەگیری ڕەها بووەتەوە. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە گۆشەگیریی لە هەموو زیندانەکاندا بڵاوکردۆتەوە و ئامانجی ئەوەیە زیندانیانی سیاسی تەسلیم بکات و ئیرادەیان بشکێنێ. لە هەڵکوتانە سەر ژووری بەندکراوەکاندا دەست بەسەر پێداویستییەکانی زیندانیان دەگرێت، هەروەها مافی زیندانیان بە هەموو شێوەیەک پێشێل دەکرێت، دەیانەوێت پەیوەندییان بە دنیای دەرەوە ببڕن".
AGIF بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، داوای لە هەموو لایەک کرد بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەی گەورەی ١٦ی تشرینی دووەمی شاری کۆڵن بن.