بە دیمەن

بۆ ڕێپێوانی کۆڵن بڵاڤۆک بڵاوکرایەوە

لە شاری فرانکفۆرت بۆ ڕێپێوانی کۆڵن کە لە ١٦ی مانگدا بەرێوە دەچێت بڵاڤۆک بڵاوکرایەوە.

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، کۆمیسیۆنەکانی ئیداری و بواری کۆمەڵایەتی بەمەبەستی بەشداری لە ڕێپێوانەکەی ١٦ی تشرینی دووەم کە لە شاری کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، سەردانی ماڵەکانی ناوچەی ئۆبێرادیان کرد و بڵاڤۆک (بانگهێشت نامە)یان بڵاو کردەوە.

ئەندامانی کۆمسیۆن جەختیان لە گرنگی بەشداری جەماوەری بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە.

هەروەها ئامادەکارییەکانی پاسەکان بۆ گواستنەوەی بەشداربوان کۆتاییهات.