'بۆ شکاندی گۆشەگیری دەبێت لە ڕێپێوانی کۆڵن بین'

هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئەنگین سەڤەر سەرنجی خستەسەر گرنگی ڕێپێوانی گەورەی کۆڵن و وتی: "بۆ شکاندی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ پێویستە هەموومان لە کۆڵن گردبینەوە."

چالاکی ١٦ی تشرینی دووەم

بۆ ڕێپێوانی گەورەی کۆڵن کە لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەیی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا بەڕێوەدەچێت، ئامادەکارییەکان بەردەوامە و بانگەوازی لەگەل دەکرێت بۆ بەشداربوونی بەهێز. لەو بارەیەوە هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ئەنگین سەڤەر بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بۆ بەشداری و گڕوتینی ڕێپێوانەکە هەموو جۆرە ئامادەکارییەکیان کردووە.

لە قسەکانیدا سەڤەر سەرنجی خستەسەر سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە ئاڕاستەی گەل و ڕای گشتی کرد و ئەمەی وت: "بێگومان سڵاوەکە جۆشوخرۆشێکی زۆری پێداین. ڕێبەرێتی ئاماژەی بەوەکرد کە 'گۆشەگیری بەردەوامە' ئەمەش وامان لێدەکات بۆ شکاندی گۆشەگیری هەموو هەوڵێکی خۆمان بدەین و بەرفراوانتری بکەین. بۆیە داوا دەکەین بە چالاکی ١٦ی تشرینی دووەم تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەبەرین." سەڤەر ڕاشیگەیاند دەبێت هیچ کەسێک پاساوی ئامادە نەبوونی نەبێت و بێگومان بۆ شکاندی گۆشەگیری دەبێت بە ملیۆنان لە گۆڕەپانی کۆڵندا بین.

'خاوەنداری لە ڕێبەرتی بکەین'

لە بەردەوامیدا سەڤەر دەستنیشانیکرد لەهەر بارودۆخێکدا بین پێویستە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشین و ئاوا بەردەوامی دا بە قسەکانی: "لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت خاوەنداری لە ڕێبەرێتی بکەین و بڕژێینە گۆڕەپانەکانی ڕێپێوانی ١٦ی تشرینی دووەمەوە و هەموو کەسێک بەو تێگەشتنەوە بجوڵێتەوە."

لە کۆتاییدا سەڤەر بانگەوازی لە هەموانکرد، بە روحی سەفەربەرییەوە لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە کۆڵن ببن. بەم باوەڕدارییەوە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن.