بافڵ تاڵەبانی ڕێککەوتننامەی نێوان مەزڵوم و عەبدی و ئەحمەد شەرعی بە گرنگ هەڵسەنگاند
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە ڕایگەیاند، پێشوازیی لە ڕێکەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات و پشتیوانی تەواو لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکات.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە ڕایگەیاند، پێشوازیی لە ڕێکەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات و پشتیوانی تەواو لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکات.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەكە) لەبارەی ڕێكەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات -قەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری سووریا پەیامێكی بڵاوكردەوە.
لە پەیامەکەییدا سەرۆكی یەنەكە ڕایگەیاند، بە گەرمی پێشوازیی لە ڕێکەوتنی نێوان بەڕێزان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەم. ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنییە بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێکەوەژیان و کاری هاوبەش لە سووریای نوێدا. ئەمە ئاڕاستە درووستەکەیە، کە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئێمە لەسەرەتاوە داوامانکرد و کارمان بۆکرد.
سەرۆکی یەنەکە ئاماژەی بەوەکردووە گرنگی و سەنگی ڕیککەوتنماکە بۆ داننانە بە پێکهاتەیی نەتەوەیی کورددا لە سووریا و دەڵێت: "ئەم هەنگاوە، کە مافی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و تەواوی پێکهاتەکان دەپارێزێت، هیوادارین سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ بنیادنانی وڵاتێکی دیموکراتی و گەل پەسەند، کە دەستوور بنەمای کارکردن و هاوبەشیی بێت."
لە كۆتایی پەیامەکەییدا پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەکە دەربڕییوە و دەڵێت: "وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی هەوڵەکانی مەزڵوم عەبدی دەکەم لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
جێگای ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو سەرۆکایەتیی سووریا ڕایگەیاند؛ ڕێککەوتنێكی هەشت خاڵی لەنێوان مەزڵوم عەبدی فهرماندهی گشتیی قەسەدە و ئەحمەد شەرع سهرۆكی ڕاگوزەری سووریا واژۆ کراوە، بهپێی یهكێك له خاڵهكانیش بۆ لەمەودوا قەسەدە بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگریی کۆماری سووریا.