باراک: لایەنەکانی سوریا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا تۆماس باراک گوتی: " لە کاتژمێر ٥ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە بە کاتی دیمەشق، هەمو لایەنەکانی سوووریا گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک بۆ وەستانی شەڕ".
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا تۆماس باراک گوتی: " لە کاتژمێر ٥ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە بە کاتی دیمەشق، هەمو لایەنەکانی سوووریا گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک بۆ وەستانی شەڕ".
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا و باڵیۆزی ئەنقەرە تۆماس باراک دەربارەی دوایین پێشهاتەکان لە سوریا لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە.
تۆماس باراک گوتی: " ئاڵۆزبوونی دوژمنکارییەکان تەنها بە ڕێککەوتنێک بۆ وەستاندنی توندوتیژی، پاراستنی بێتاوانان، ڕێگەدان بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان و دوورکەوتنەوە لە مەترسی، کۆنترۆڵ دەکرێت. لە کاتژمێر ٥ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە بە کاتی دیمەشق، هەمو لایەنەکانی سوووریا گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک بۆ وەستانی شەڕ و ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارانەکان. هەنگاوی داهاتوو بۆ کەمکردنەوەی بەردەوامی گرژییەکان، بریتییە لە ئاڵوگۆڕێکی تەواوەتیی بارمتە و دەستبەسەرکراوان، کە کارە لۆجستییەکانی لە قۆناغی جێبەجێکردندایە".