بە دیمەن

باشووری فەڕەنسا بۆ ڕێپێوانە مەزنەکە ئامادەیە

ڕێپێوانی درێژمەودای باشووری فەڕەنسا ٢هەمین ڕۆژی خۆی تێپەڕاند. ڕێپێوانەکە بە بەشداربوونی هەزران کەس کۆتایی هات.

ڕێپێوانی درێژمەودا ٣ ڕۆژە بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە باشووری فەڕەنسا دەستی پێکرد. ڕێپێوانەکە ٢هەمین ڕۆژی تەواوکرد.

کەسانێکی زۆرلە ڕێپێوانەکە لە شارەکانی دارگینیان، مۆنبلیە، ئاڤینۆن و مارینیان بەشداربوون. ڕێپێوانەکە بە بەشداری نزیکەی ٢٠٠کەس لەبەردەم شارەوانی مارینیان دەستی پێکرد.

چالاکوانان پانکارت و ئاڵایان هەڵگرت و بێپچڕان دروشمی "بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی" بەرزکرایەوە.

جۆش و ئیرادەی بەشداربووان سەرنجی ڕاکێشا و لە کۆتاییدا ڕێپێوانکەران گەیشتنە هەرێمی لا ڤیستی شاری مارسیلیا.

کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی فەتحی کارایاز سوپاسی ڕێپێوانکەرانی کرد کە ئەمە ٢ ڕۆژە ڕێپێوانیان کردوە و بۆ کۆتا ڕۆژی ڕێپێوانەکە (ئەمڕۆ) بانگەوازی بەشداربوونی کرد.

دوای ڕێپێوانەکە، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەردانی دووکاندار و کاسبکارانیان کرد و بانگەوازی بەشداربوونی ڕێپێوانەکەیان کرد.

لە ڕۆژی ٣هەمینی ڕێپێوانەکە (ئەمڕۆ) بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی کانابیێری مارسیلیا کۆدەبنەوە و تاوەکو گۆڕەپانی  Vieux ڕێپێوان بکەن.