زیندانیانی پاژک و پەکەکە: هەموو شوێنێک بکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان

زیندانیانی پاژک و پەکەکە، بۆ بەهێزکردنی دەستی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازیان کرد؛ هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان و بۆ مەزن کردنی هەڵمەتی ئازادیی بەڵێنی بەرز کردنەوەی تێکۆشانیان دا.

زیندانیانی پاژک و پەکەکە بە بۆنەی ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات پەیامێکی نووسراویان بڵاوکردەوە. زیندانیان لە پەیامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە بانگەوازی، 'ڕێگەی کەسانێکە قیبلەگایان ڕێبەرایەتیە، هەڵە نییە'، شەهید ئاسیا و ڕۆژگەر کە لە چالاکییە فیداییەکەی توساش ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ شەهید بوون، وەک پێوەرێکی شۆڕشگێڕانەی سەردەم دەزانن و خاوەنداری لێدەکەن و بەڵێن دەدەن کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرزترین ئاستدا تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە.

ناوەڕۆکی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە بە سەرکردایەتی هێزە هەژموونگەرەکان لەدژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەیان برد، بەجێهێشت، ڕێبەر ئاپۆ لەم ماوەیەدا بوو بە هیوا بۆ گەلانی جیهان و بۆ سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەدیلێکی دروستکرد. هەروەها جارێکی تر بە ڕێزدارییەوە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ لە دژی پیلانگێڕی وەستانەوە و ئیرادەی فیدایی بوونیان نیشان دا بەبیر دێنینەوە و هێزە پیلانگێڕەکان ئیدانە دەکەین، هاوکات سڵاو و حورمەتمان ئاراستەی بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی دەکەین.

زلهێزه جیهانییەکان نایانەوێت هیچ گەلێک به ئازادی بژین به تایبەت گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها لە ناوبردنی ئەو ڕێکخستنانەی جێگرەوەی سیستەمی دەسەڵاتداری ئەوانن بە ئەرکی سەرەکی خۆیان دەزانن. بە پیلانگێری سەر ڕێبەر ئاپۆ ڕێگرییان لە هەبوونی کوردێکی ئازاد، کوردستانێکی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازادیان کرد. بۆیە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ کرد، بە پێی بەراوەردەکانیان بەو شێوەیە پەکەکە لەناو دەبرا و بیرۆکەی ئازادی لە ناو گەلدا کۆتایی دەهات. بەڵام لەبیریان چوو کە ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی کلاسیک نییە و بۆتە چەتری ملیۆنان کەس. هەروەها پەکەکە کە چاوەڕوان دەکرا لەناوبچێت، تا هات گەورەتر و نەدۆڕاوتر خۆی بۆ هەموو لایەک سەلماند. گەلی کوردیش خاوەنداری بەهێزی لە بیرۆکەی ئازادی ڕێبەرایەتی کرد، بەپێچەوانەوە هیوا و باوەڕی گەل زیاتر بە ئازادی گەشەی کرد. ڕێبەر ئاپۆ، بە پارادایمی خۆی، ڕێگا و ئامرازەکانی بۆ لەناوبردنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پەرەپێدا و پیلانەکەی پووچەڵکردەوە. هێزە پیلانگێڕەکان لە ئامانجەکەیان شکستیان هێنا و ڕێبەر ئاپۆ هەر ڕۆژ زیاتر و زیاتر بوو بە هیوای ئازادی هەموو گەلان.

تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوو بە هەڵمەتێکی جیهانی و لەلایەن گەلانی جیهانەوە خاوەنداری لێکرا. لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە سەرانسەری جیهان چالاکیی گەورە بەڕێوەچوو و ڕیزەکانی بەرخۆدان بەهێزتر کران. بەرخۆدان ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەی سەند و فاشیزمی تێکشکاند. هەڤاڵانی فیدایی وەک شەهید ئاسیا و ڕۆژگەر بە ئەنجامدانی ئاستی بەرزی چالاکییەکەیان نیشانیان داین کە سەرکەوتن بە بەرخۆدان بەدی دێت. ئێمەش وەکوو زیندانیانی پاژک و پەکەکە، بانگەوازی شەهید ئاسیا و ڕۆژگەر وەک پێوەرێک میلیتانی سەردەم بە نرخ و بەرز ڕادەگرین.

هەروەها وەک گەل و بزووتنەوەکەمان ئاگادارن بە پرۆسەیەکی مێژووییدا تێدەپەڕین. سەردەمی ئێستا پێویستی بە بەرفراوانکردنی ڕێکخستن و تێکۆشانە. بە مەزن کردنی هەڵمەتی ئازادی، پێویستە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە و بە هەنگاوی دروست و باوەڕ بەخۆبوون  بەرەو ئازادی بەڕێکەوین. ڕێبەرایەتیمان دەڵێت؛ "بە دڵنیاییەوە ئەمجارە سەردەکەوین" ئێمە وەک زیندانیانی شۆڕشگێڕ، بە تایبەت ژنان و گەنجانی فیدایی، بانگەوازی گەل و دۆستانی بەرخۆدێرمان دەکەین کە بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانی ١٥ی شوبات و بەهێزکردنی دەستی ڕێبەر ئاپۆ، بڕژێنە شەقامەکان و بەرخۆدان گەورەتر بکەن، هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان و بەم شێوەیە هەڵمەتی  ئازادی بەرفراوانتر بکەن. ئەمڕۆ ڕۆژی خاوەنداری کردنە لە ڕێبەر ئاپۆ و پووچەڵکردنەوەی یەکجارەگی پیلانگێڕی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. بەم هۆشیاری و باوەڕییەتەوە، جارێکی تر هێزە پیلانگێڕەکان ئیدانەی دەکەین و بەڵێن دەدەین بەرخۆدانمان مەزنتر بکەین."