لە شەنگال پیلانگێڕێ ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا
لە شەنگال بە خواستی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، ڕێپێوانێکی بەرفروانی جەماوەری بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆسەری بۆ شەنگال" ئەنجامدرا.
لە شەنگال بە خواستی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، ڕێپێوانێکی بەرفروانی جەماوەری بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆسەری بۆ شەنگال" ئەنجامدرا.
لە شەنگال بە بەشداری هەزاران کەس لە پێكهاتەکانی ئێزدی، عەرەب، کوردانی شیعی بە ئامانجی شەرمەزاکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆ، ڕێپێوانێکی بەرفراوانی جەماوەرییان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵایی وێنەداری ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرانەوە و بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" وترانەوە.
ڕێپێوانەکە لە فولکەی یەرموک دەستیپێکرد و تا پێش کتێبخانەی زەریفە ئۆسێ (کتێبخانەی سور) بەردەوام بوو. دواتر ڕێپێوانەکە گۆردرا بۆ گردبوونەوە و لەوێ لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال، تاژێ، یەکێتی گەنجانی ئێزدخان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال پەیام خوێندرایەوە.
لە پەیامەکاندا جەختکرایەوە لە بەرفراوان کردنی تێکۆشانی گەلانی شەنگال بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتایهێنانی تەواوەتی بە پلانگێڕی نێونەتەوە.
ئاماژەش بەوەکرا وەک کۆمەڵگەی ئێزدی قەرزداری ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کورستانن و هەرگیز هەڵوێستی پاراستنی ئێزدییەکان لە فەرمانی ٣ی ئاب لە بیرناکەن. هەروەها گوترا: "بە فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆوە خۆمان بەڕێکخستن دەکەین. لە سایەی ئەو فەلسەفەیەوە بووینە خاوەن هێز و بوێری. لە ڕۆژی ڕەشی فەرمانەکەدا تەنها فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوو ڕزگاری کردین."
لە دوای خوێندنەوەی پەیامەکان، هاوسەرۆکی مەخەدەشە نایف شەمۆ قسەیکرد و بە ناوی هەموو گەل و پێکهاتەکانەوە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆی کرد و بانگەوازی لە حکومەتی عێراق، ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد هەموو هەوڵێکییان بخەنەگەڕ بۆ بە جێهێنانی خواستی گەلانی شەنگال کە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.