ڕۆبەرت پریڤۆست وەک پاپای نوێ هەڵبژێردرا
پاش کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، کاردیناڵی ئەمریکی، ڕۆبەرت پریڤۆست وەک پاپای نوێ هەڵبژێردرا.
پاش کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، کاردیناڵی ئەمریکی، ڕۆبەرت پریڤۆست وەک پاپای نوێ هەڵبژێردرا.
کاردیناڵ ڕۆبەرت پریڤۆستی ئەمریکی وەک پاپای نوێ هەڵبژێردرا و بوو بە یەکەم پاپای ئەمریکی لە مێژوودا. پریڤۆست ناسناوی پاپا لیۆی چواردەیەمی وەرگرت.
١٣٣ کاردیناڵ لە ٦٩ وڵاتەوە بۆ هەڵبژاردنی پاپا دەنگیان دا. بۆ ئەوەی یەکێکیان وەک پاپا هەڵبژێردرێت، دەبێت سێیەکی دەنگەکان بباتەوە. ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆ، لەسەر کەنیسەی سیستینەوە دووکەڵی سپی بەرز بووییەوە و ئەمەش نیشانەی هەڵبژاردنی پاپای نوێیە.
پرێڤۆست کە بوو بە ٢٦٧هەمین پاپای کەنیسەی ڕۆمانی کاسۆلیکی، یەکەم وتاری لە گۆڕەپانی سانت پیتەر لە ڤاتیکان پێشکەش کرد و داوای ئاشتی کرد. پرێڤۆست لە وتارەکەیدا ستایشی پاپا فرانسیسی کرد.
ڕۆبەرت پریڤۆست کێیە؟
پرێڤۆست تەمەنی ٦٩ ساڵە و خەڵکی شیکاگۆیە و ڕێبەرێکی بە ئەزموونی جیهانییە. زۆربەی ژیانی وەک مژدەبەر لە ئەمریکای باشوور بەسەر بردووە و وەک قەشە لە پیرۆ خزمەتی کردووە. لەم دواییانەدا لە ئۆفیسێکی ڤاتیکان پێشەنگایەتی دەستنیشانکردنی قەشەکانی کردووە. چاوەڕوان دەکرێت چاکسازییەکانی پاپا فرانسیس بەرەوپێش ببات.