تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەمۆ بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەمۆ (محەمەد ئەل عەوەز) کە ٦ ی ئایار شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەمۆ (محەمەد ئەل عەوەز) کە ٦ ی ئایار شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە حەمۆ (محەمەد ئەل عەوەز) کە ٦ ی ئایار لە هێرشی چەتەکانی داعش شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا. سەدان دانیشتووی شارەکە و دەوروبەری حەسەکە و کۆچبەرانی عەفرین و سەرێکانی بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، بەناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئەحمەد ئەلحرێس سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و هێزە سەربازییەکان کرد، گوتی: "شەهیدبوون بۆ بنەماڵەکان مایەی سەربەرزی و شانازییە، چونکە شەهیدان بۆ پاراستنی بنەماڵە و هاوڕێ و وڵاتەکەیان گیانیان فیدا کردووە".
پاشان تیشکی خستەسەر کەسێتی و فیداکاری شەهید حەمۆ.
لەسەر ناوی هیزە سەربازییەکان، بروسک حەسەکە لە کەسێتی شەهید محەمەد هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە، گوتی: "شەهیدان بە خوێنی پاکیان ڕێگەی ئازادی و سەرکەوتنیان پیشانداین و گوزارشت لە بەهاکانی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن. بە ناوی هێزە سەربازییەکانەوە بەڵێن بە شەهیدان و بنەماڵەکانیان دەدەین، تا بەدیهێنانی خەونەکانیان شوێنکەوتەی شەهیدان بین".
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید بە درووشمی "شەهید نامرن" و هەلهەلەی دایکان بەخاک سپێردرا.