لە دەیرەزۆر هێرشکرایە سەر بازگەیەک

لە دەیرەزۆر هێرشی چەکداری کرایە سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بازگەیەک لە شارۆچکەی حەوایج زیبان لە گوندەواری دەیرەزۆر لەلایەن ٢ کەسی نەناسراوەوە کە ماتۆڕسکیلیان پێ بووە، هێرشی چەکداری کرایەسەر. چەکدارەکان دەستڕێژی گولـلەیان کردە سەر بازگەکە و هەڵاتن، بەڵام هیچ ئەندامانی هێزەکان بریندار نەبوون.

ناوەندەکە ڕایگەیاند، ئەم هێرشە لە چوارچێوەی زنجیرەهێرشە تیرۆریستییەکانی چەتەکانی داعشدایە بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە.

بەگوێرەی ناوەندەکە، گرووپێکی چەتەکانی داعش دوێنێ شەویش هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایش لە شارۆچکەی زیبان و هێزەکان وەڵامیان داوەتەوە.