بەریتانیا بەهۆی ژینا ئەمینییەوە سزا بەسەر بەرپرسانی ئێران دەسەپێنێت
پێش ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، بەریتانیا سزا بەسەر بەرپرسانی ئێراندا دەسەپێنێت، لەنێویاندا وەزیری چاند و سەرۆک شارەوانی تاران.
پێش ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، بەریتانیا سزا بەسەر بەرپرسانی ئێراندا دەسەپێنێت، لەنێویاندا وەزیری چاند و سەرۆک شارەوانی تاران.
وەزارەتی کاروباری دەرەوە، بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوە کرد، بەریتانیا و ئەمریکا و کەنەدا و ئوسترالیا پێکەوە سزایان بەسەر بەرپرسانی ئێران سەپاندووە.
وەزارەتەکە دووپاتی کردۆتەوە، سزاکانیان بەسەر ئەو بەرپرسانەدا سەپاندووە کە بەرپرسیارن لە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی یاسای باڵاپۆشی لە ئێران.
ئەم سزایانە بە تایبەتی وەزیری چاند محەمەد مەهدی ئیسماعیلی، جێگرەکەی محەمەد هاشمی، سەرۆکی شارەوانی تاران عەلی ڕەزا زاکانی و وتەبێژی پۆلیس سەعید مونتەزەر ئەلمەهدی دەکاتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوە ڕۆژنامەوانییەکەدا شوێنێک بۆ بۆچوونەکانی جەیمس کلێڤەرلی وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا تەرخانکرابوو: "ساڵێک دوای کوشتنی مەهسا ئەمینی (ژینا ئەمینی) لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە، سڵاو لەو ژنانە ئێرانییە دەکەم کە لە پێناو ئازادیدا تێکۆشان دەکەن".