ڕێفراندۆمی یەکێتی ئەوروپا لە مۆڵدۆڤیا: دەستوەردان کراوە؟

لە ڕیفراندۆمی مۆڵدۆڤیا بۆ ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا دەنگی پێویستی بەدەستهێنرا، لە کاتێکدا دەنگی 'نەخێر' لەسەرەتادا لە پێشەوەبوو، مۆسکۆیش لای خۆیەوە ڕایگەیاند کە 'ساختەکاری' لە ژماردنی دەنگەکاندا هەیە.

لە ڕیفراندۆمی مۆڵدۆڤیا کە ڕۆژی یەک شەممە بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدرا، لە سەرەتادا بە ڕێژەیەکی زۆر دەنگی 'نەخێر' لە پێشەوەبوو، بەڵام دواتر لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەدا دەنگی 'بەڵێ' بە جیاوازییەکی کەم سەرکەوتنی بەدەسهێنا.

بە گوێرەی دەرنجامەکانی دەنگدانەکە وا دەرەکەوێت لە پاش ناڕازایبوونی مایا ساندوی سەرۆککۆمارەوە گۆڕان بەسەر دەنگەکاندا هاتبێت، چونکە ساندۆ کە بە سیاسەتەکانی لایەنگری یەکێتی ئەوروپایە، دەرنجامەکانی بە ئاماژەیەکی ترسناک لە دژی دیموکراسی ناوهێنا.

لای خۆیشییەوە کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرملین) ناڕەزایەتی سەبارەت دەرنجامەکانی کۆتایی دەبڕی و ئاماژەی بەوەکردووە کە 'پێسێلکاری و ساختەکاری' لە دەنگدانەکانی ڕێفراندۆمەکەدا هەبووە.

هاوکات لە گەڵ ریفراندۆمەکە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجامدرا. لە هەڵبژاردنەکەدا ساندوی کاندینی تەمەن ٥٢ ساڵ دەنگی یەکەمی بەدەستهێنا، بەڵام هەڵبژاردنەکە ڕۆشتە خولی دووەمەوە. بەپێی دەرنجامەکان سەرکەوتنی ساندۆ لە خولی دووەمدا مسۆگەرە.

لە دوای هێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، مایا ساندو، پشتی لە مۆسکۆ کرد. بۆ پشتڕاستکردنەوەی ستراتیژی سیاسەتەکانی بڕیاردرا بۆ ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا ڕیفراندۆم ئەنجام بدات.