لە کاسێل رێپێوانێک بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا
لە کاسێل لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێک ئەنجامدرا و ئەم پەیامە راگەیەندرا: "لە هەموو شوێنێکی جیهان، تێکۆشانمان تا ئازادی رێبەرایەتی و کوردستان بەردەوام دەبێت".
لە کاسێل لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێک ئەنجامدرا و ئەم پەیامە راگەیەندرا: "لە هەموو شوێنێکی جیهان، تێکۆشانمان تا ئازادی رێبەرایەتی و کوردستان بەردەوام دەبێت".
لە شاری کاسێلی ئەلمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" رێپێوانێک سازکرا.
بەدەیان کوردستانی کە لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی کاسێل کۆبوونەوە، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئازادی خولەکێک بە بێدەنگی وەستان و دواتر بەرەو گۆڕەپانی کاسێل رێپێوانیان کرد.
جەماوەرەکە پلاکاردەکانی "ئازادی بۆعەبدوڵا ئۆجالان"، "رێبەرایەتی ئازاد، ناسنامەی ئازاد، کوردستانی ئازاد" و وێنە-ئاڵاکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە. بێ پسانەوەش دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.
لە هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە کاسێلەوە پەیامێک خوێندرایەوە و تیایدا هاتبوو، "ئازادی رێبەرایەتی ئازادی هەموو گەلی کوردە. گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتیە. دەبێت دەستبەجێ رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. ئێمە لە هەر شوێنێکی جیهان بین، تا ئازادکردنی رێبەرایەتی و کوردستان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان".