بڕیاری هێشتنەوە لە زیندان بۆ یەک لە دەستبەسەرکراوانی لەندەن دەرچوو

پۆلیسی بەریتانیا رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵەی کورد و چەندین کەسی دەستگیرکرد. دەستبەسەرکراوان دوای ١٤ رۆژ برانە بەردەم دادوەر. پێنج لە دەستبەسەرکراوان بە مەرجی ئەوەی لە ژێر چاودێریدابن، ئازادکران و مەزڵوم س بە دەستبەسەری هێڵرایەوە.

هەریەک لە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد تورکان ئۆزجان، چالاکوانی کەی سی سی ئەرجان ئاکبال، سیاسەتمەدار و نوسەر عەلی پۆیراز چالاکوانی ژنان ب. ک نەبرانە بەردەم دادگا و بە بێ ئامادەبوونی خۆیان دادگایی کران. عەگید. ک و مەزڵوم . س برانە هۆڵی دادگا.

لە دانیشتنەکەدا دەستبەسەرکراوان بە هۆی بەشداربوونیان لە خۆپیشاندان، یادکردنەوەکان، فێستیڤاڵ و کۆبوونەوە رۆژنامەوانییەکان لە ناوەندی گەلی وکرد، تۆمەتبارکران.

سەرجەمیان بە ئەندامبوون لە پەکەکە تۆمەتبارکران و بوونی بڵاوکراوەکانی خەیری دورموش و مەزڵوم دۆغان لە ناوەندی کۆمەڵەی کوردی وەک بەڵگەی تۆمەتبارکردنەکە نیشاندرا. جیالەوە پۆلیس سەرجەم چالاکییە یاساییەکانیشی وەک تاوان نیشاندا.

پارێزەران داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانیان کرد.

دادوەر لە دانیشتنەکەدا کە تەواوی رۆژەکەی خایاند، لەبارەی تورکان بوداک، ئەرجان ئاکبال، عەلی پۆیراز و ب. ک بڕیاریدا بە مەرجی چاودێری دادوەری ئازاد بکرێن، هەروەها عەگید کێ بە دانانی بارمتەی ٢٠ هەار پاوەندی بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا. سەبارەت بە مەزڵوم س کە دۆسیەی پەنابەری ئەو بەردەوامە و یەکلایی نەبووەتەوە و هێشتا ناونیشانی نییە، بە "گومانی هەڵاتن" بڕیاری بە دەستبەسەری هێشتنەوەی درا.

ئەو چالاکوانانەی بە مەرج ئازادکراون، جگە لە کەلەبچەی ئەلکترۆنی دەبێت هەموو رۆژێک لە بنکەی پۆلیس واژۆی ئامادەبوون بکەن، هەروەها چوونە ناوچەی هارینگای کە ناوەندی کۆمەڵەی کوردی لەوێیە، لەوان قەدەغە کراوە. چالاکوانان دەبێت تەنیا لە نێوان کاتژمێر ٠٦:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ لە ماڵ دەربچن و نابێت بە هیچ جۆرێکیش پەیوەندییان لەگەڵ یەکتردا هەبێت.

پارێزەران لەبارەی ئەو بڕیارەی دژی مەزڵو. س دەرچووە تانەیان پێشکەش کرد و بڕیارە دانیشتنی داهاتوو لە ٢٠ی مانگی کانونی یەکەم بەڕێوەبچێت.