لە ئەڵمانیا چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ
لە شارەکانی دارمشتاد و مانهایمی ئەڵمانیا بە دانانی ستاند و هەڵدانی خێمە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجام درا.
لە شارەکانی دارمشتاد و مانهایمی ئەڵمانیا بە دانانی ستاند و هەڵدانی خێمە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجام درا.
بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی سارا لە گۆرەپانی لویسپلاتزی دارمشتاد، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ستاند دانرا و ستاندەکە بە وێنەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕازێندرابووەوە.
لە چالاکییەکەدا ژنان، دەربارەی پیلانگێڕی و گۆشەگیری ٢٦ ساڵەی سەر ڕێبەر ئاپۆ زانیارییان بڵاوکردەوە. لە زنیارییەکاندا ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمەکانی گەلانی لە ژێردەستی ڕزگار کرد و بووە بە پارێزەری ژیانی ئازادی گەلان.
چالاکییەکە تا درەنگانی ئێوارە بەردەوام بوو.
مانهایم
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دوو ڕۆژە چالاکی خێمە هەڵدان دەستپێکراوە.
خێمەکە لە گۆڕەپانی پارادیپلادز لە کاتژمێر ١٣:٠٠ تا ١٧:٠٠ دوو رۆژە دادەنرێت. لە چالاکییەکەدا زانیاری بڵاودەکرێتەوە، پەیام دەخوێندرێتەوە و گوێ لە میوزیک و گۆرانی گیرا.
چالاکیکەران خواستییان بە تەواوەتی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لاببرێت.
لە چالاکییەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز لە گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ کرا.