گەریلا چالاکی هەوایی ئەنجامدا: داگیرکەرێک سزادرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە یەکینەیەکی گەریلا بە کەرستەی ئاسمانی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کردووەتە ئامانج و داگیرکەرێکی بە سزاگەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە چالاکیەکە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لەلایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشەوە ئەنجامدراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەم وردەکارییەی خستەڕوو:

"یەکینەی شەهید ئاخین موش

١٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٥٦ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار یەکینەی شەهید ئاخین موشمان بە ئامێر و کەرستەی ئاسمانی بە شێوەیەکی کاریگەر  لەو داگیرکەرانەیدا کە هەوڵیان دەدا بەمەبەستی داگیرکەری رێگەی سەربازی سازبکەن. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا.

لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١٩ی ئەیلول بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٩ ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی وەشێندرا.

٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٣٠ بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانە درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆرەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی دارببڕنەوە.

لە هەرێمی مەتینا؛

١٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٥٠ و ١٦:٤٠ بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانە درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا مۆڵگە دروست بکەن و لەئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

لە هەرێمی خواکورک؛

٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٣٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید هێمن درا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٨، ١٩ و ٢٠ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی رۆست، شەهید شەریف، گۆشین و بەربزنی هەرێمی خواکورک ٤ جار، گۆڕەپانەکانی چەمرۆبۆتکی، بلندباز، شکەفتیان، دینارتە و دەشتی کافیای هەرێمی گارە ٧ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا و شێلازێی هەرێمی مەتینا ٢ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار و شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٥ جار؛ بە گشتی ١٨ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٠ی ئەیول گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، یەک جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا".