٣٣٣ رۆژ بەسەر ڕفاندنی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەددا تێپەڕی

٣٣٣ ڕۆژە ڕۆنامەنوس سلێمان ئەحمەد لە لایەن پەدەکەوە دەستگیرکراوە. لە ٢٩ی تەمموزدا دادگاکانی پەدەکە سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو ڕۆژنامەنوسەدا سەپاند.

هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز سلێمان ئەحمەد رۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەمەبەستی سەردان چووبووە لای بنەماڵەکەی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەب. سلێمان رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم لە کاتی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان لە دەروازەی پێشخابور (سێمالکا) لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە رفێندرابوو و دوای حەوت مانگ پاڕێزەران توانیبوویان دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن.

لە ٣ی حوزەیراندا دادگای تاوانەکانی هۆک رۆژی ٣٠ی حوزەیرانی بۆ یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی سلێمان ئەحمەد دەسنیشانکرد، بەڵام بە پاساوی ئامادەنەبوونی دادوەر و نەناردنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەنوسی ناوبراوەوە، دادگا دانیشتنەکەی بۆ ٢٩ی تەمموز دواخست، لەو ڕۆژەدا دادگای تاوانەکانی دهۆک سزای ٣ ساڵ زیندانی بۆ سلێمان ئەحمەد بڕییەوە. ئەمڕۆ ٣٣٣ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لە زیندانەکانی پەدەکەدا زیندانیکراوە.

لە ماوەکانی رابردوودا پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد تانەیان لە بڕیاری دادگا داو و دۆسییەی سلێمان ئەحمەدییان ڕادەستی دادگای تیاهەڵچوونەوە (تەمیز) کرد تا بڕیاری کۆتایی بدات.