گەریلا چالاکی هەوایی ئەنجامدا: داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە یەکینەیەکی گەریلا بە کەرستەی ئاسمانی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کردووەتە ئامانج و داگیرکەرێکی بە سزاگەیاندووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە یەکینەیەکی گەریلا بە کەرستەی ئاسمانی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کردووەتە ئامانج و داگیرکەرێکی بە سزاگەیاندووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە چالاکیەکە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لەلایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشەوە ئەنجامدراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەم وردەکارییەی خستەڕوو:
"یەکینەی شەهید ئاخین موش
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٥٦ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار یەکینەی شەهید ئاخین موشمان بە ئامێر و کەرستەی ئاسمانی بە شێوەیەکی کاریگەر لەو داگیرکەرانەیدا کە هەوڵیان دەدا بەمەبەستی داگیرکەری رێگەی سەربازی سازبکەن. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا.
لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٩ی ئەیلول بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٩ ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی وەشێندرا.
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٣٠ بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانە درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆرەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی دارببڕنەوە.
لە هەرێمی مەتینا؛
١٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٥٠ و ١٦:٤٠ بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانە درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا مۆڵگە دروست بکەن و لەئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
لە هەرێمی خواکورک؛
٢٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٣٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید هێمن درا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٨، ١٩ و ٢٠ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی رۆست، شەهید شەریف، گۆشین و بەربزنی هەرێمی خواکورک ٤ جار، گۆڕەپانەکانی چەمرۆبۆتکی، بلندباز، شکەفتیان، دینارتە و دەشتی کافیای هەرێمی گارە ٧ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا و شێلازێی هەرێمی مەتینا ٢ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار و شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٥ جار؛ بە گشتی ١٨ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٠ی ئەیول گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، یەک جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا".