کاستێل ئەندامی مەکەپەئە: چارەسەری لە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندایە

ئەندامی ئەنجومەنی پەرلەمانی کۆنسەی ئەوروپا (مەکەپەئە)ی کەتەلۆنیا لاورا کاستێل بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا پرسەنامەیەکی پێشکەش بە سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا کرد.

سیاسەتمەداری کەتەلۆنی لاۆرا کاستێل سەبارەت بە هەلگرتنی گۆشەگیریەکان و ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کەوتە ناو هەوڵدان. لاۆرا کاستێل ئەندامی مەکەپەئە لەو پرسیارنامەیەی کە  پێشکەشی سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپای کرد سەرنجی خستە سەر گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجاڵان.

لاۆرا کاستێل لە تەلەفزیۆنی مێدیا هابەرەوە وەڵامی پرسیارەکانی ئێرەم کانسۆی دایەوە و وتی: "ڕێگای چارەسەری و ئاشتی بە ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان مومکین دەبێت.

لاۆرا کاستێل ڕایگەیاند کە دوو پرسیاری نووسراوی پێشکەش بە سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا کردووە و وتی: پرسیاری یەکەم سەبارەت بە ئەو زیندانیانەیە کە لە ژێر گۆشەگیریەکی ڕەهادان. من پرسیارم لە سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا کرد کە چۆن دەتوانن ڕێگری بکەن لە چاپێکەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجالان و ٣ زیندانی تری دوورگەی ئیمرالی لەگەل بنەماڵە و پارێزەرەکانیان و لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە پەیوەندیان لەگەڵ جیهانی دەرەوە ببڕن.

کاستێل ئاماژەی بەوەشکرد کە کێشەیەکی تر سەبارەت بە سزای هەتاهەتایی و بەردەوامی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئایا کۆمیسیۆنێک هەیە بەناوی، لیژنەی سەرۆکەکانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە چاودێریب ئەم دۆخە بکات، ئایا تورکیا مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ دەکات یان نا؟"

تورکیا نەیویست وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە

کاستێل وتی: ئەو دوو پرسیارە نووسراوەی پێشکەش بە سەرۆکەکانی لیژنەی ئەنجومەنی ئەوروپا کردووە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی تورکیا، نەیویستووە وەڵامی ئەو پرسیارانە بدرێتەوە. بەڕاستی ئەمە کێشەیەکی گەورەیە. ئەگەر هیچ ڕێککەوتنێک نەکرێت و هەموو وڵاتانی ئەندام لەسەر دەقی وەڵامەکە ڕێکنەکەون، ئەو کات پرسیارەکە بێ وەڵام دەمێننەوە".

چارەسەری بە ئازادی عەبدۆڵا ئۆجالان مومکینە

کاستێل وتی: بە بۆچوونی من دوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، بە دڵنیاییەوە پرۆسەیەکی ئاشتی پێش دەکەوێت. ئەگەر دەمانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت، پێویستمان بە ئازادی ئۆجەلان هەیە، پاشان دەبێت پەرە بە دیالۆگ بدرێت. دەبێت بەڕێز ئۆجالان خۆی دیالۆگی ئاشتی بەڕێوە ببات".