کەجەدەکە-ئە، بۆ بەبیر هێنانەوەی کۆمەڵکوژی پاریس بانگەوازی کرد

کەجەدەکە ئەوروپا، پەیوەست بە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس و بەشداری لە چالاکییەکانی ئیدانەکردن لە راگەیەندراوێکدا بانگەوازی سەفەربەری ڕاگەیاند.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان- ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) سەبارەت بە تیرۆرکردنی ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزڵ کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆر کران، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

'لایەنی نێونەتەوەیی کۆمەڵکوژی پاریس ئاشکرایە'

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ "بەنگەوازی لە گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین دژی کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ی پاریس دەست بە سەفەربەری بکەن، هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە ١٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس، کۆمەڵکوژییەکی نوێ ڕوویدا. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەڤین گۆی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە لەم کۆمەڵکوژییەدا بە ئەنقەست کرایە ئامانج و دەڵێت: "کۆمەڵکوژیی پاریس کە لایەنی نێودەوڵەتیی ئاشکرایە، لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە ئەنقەرە پلانی بۆ داڕێژرابوو."

"بزووتنەوە و تێکۆشانی ئازادیی ژنان بە ئامانج گیرا"

بزووتنەوە و تێکۆشانی ئازادیی ژنان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بۆ مرۆڤایەتی ناوەندی هیوایە. بەدڵنیاییەوە بۆیە ئەڤین گۆیی بەو هۆیەوە بە ئەنقەست کرایە ئامانج و شەهید کرا. بەم کۆمەڵکوژییە، لە کەسایەتی بزووتنەوەی ژنانی کورددا هەموو گەلی کورد کرایە ئامانج. ئەو سیاسەتەی بە ئامانجی جینۆسایدی کورد لە هەردوو کۆمەڵکوژیەکەدا، ئەنجامدرا، کوردانی ئازادیخوازی لە هەموو شوێنێک بە ئامانج گرت. هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس هەمان چەمکی شەڕی جینۆساید دژی ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادی و گەلی کوردن.

"حکومەتی فاشیستی تورک شەڕی کۆمەڵکوژی دژ بە کورد بەڕێوە دەبات."

حکومەتی فاشیستی تورک کە دژی کوردە و ئامانجی جینۆسایدە، لە هەموو شوێنێک لە دژی گەلی کورد شەڕ بەڕێوە دەبات. بەم کارە سەرەتا ئیرادەی ئازاد و پێشەنگانی ژنان دەکاتە ئامانج. ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین کە لە ١٩ی  کانوونی یەکەم بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کرد، نموونەیەکی ئاشکرای ئەو سیاسەتانەیە. بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتی جیهان بیلگین بەڕێزدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی ڕۆژنامەنووسمان بەرز ڕادەگرین.

دەوڵەتی تورک بە گواستنەوەی ئەو کۆمەڵکوژی و شەڕە گڵاوەی کە لە دژی گەلی کورد لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بەڕێوەی دەبات، مەودای ستراتیژی جینۆسایدی خۆی فراوانتر کردووە. هەرچەندە پێدەچێت بەرپرسانی حکومەتی فەرەنسا بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس هەستیار بن، بەڵام هەوڵیانداوە دۆسیەی کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ٢٠١٣ی رژێمی فاشیستی تورک لە پاریس دابخەن و دەرفەت بۆ ئەم کۆمەڵکوژییە بدەن. بەردەوامی شکستهێنانی حکومەتی فەرەنسا لە ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکانی ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دوغان و تەنانەت هەوڵە دووبارەکانی بۆ داخستنی دۆسیەی کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ٢٠١٣، سیاسەتی سەرەکی فەرەنسا ئاشکرا دەکات.

"حکومەتی فەرەنسا هاوبەشی تاوانە"

ئەگەر کۆمەڵکوژی پاریس لە ساڵی ٢٠١٣ ئاشکرا بکرایا و دەوڵەتی تورک لەو چوارچێوەیەدا دادگایی بکرایا، بێگومان دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی جارێکی تر کۆمەڵکوژیی ئەنجام بدات. بۆیە لێرەدا حکومەتی فەرەنسا لەم بابەتەدا هاوبەشە. حکومەتی فەرەنسا بە هەڵسوکەوتەکانی دەرفەتی بەتاوانبارانی دەوڵەتی تورکدا دژی تێکۆشەرانی ئازادی پلانە گڵاوەکانی لە کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا جێبەجێ بکات.

توڕەیی گەلی کورد بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییە پەرەی سەندووە

پێویستە ئەوە بزانن کە ئەم کۆمەڵکوژییە، بەشێکە لە هێرشە جینۆسایدە هەمەلایەنەکان دژ بە گەلی کورد، ئەگەر هەموو وڵاتان و ڕێکخراوەکانی ئەوروپا و بەتایبەت حکومەتی فەرەنسا هەڵوێستی جددی بەرامبەر نەگرن، جارێکی دیکە بە میتۆدی داعش درێژە بەم سیاسەتە گڵاوەکانی دەدات، لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژی و دڕندەییانەدا تووڕەییەکانی گەلی کورد زیاتر بووە.

"وڵاتانی ئەوروپا بوونەتە هۆی دەرفەت بە دەوڵەتی تورک"

گرنگ نییە هێرشەکان لە کوێوە بێت، بەڵام پێویستە ئەوە بزانرێت کە دەوڵەتی تورک لە پشت هەموو پلانەکانەوە هەیە و هەنگاوی پێویست بگیرێتەبەر. ئەوەی کە لە پاریس دوو کۆمەڵکوژی دژ بە گەلی کورد ڕوویدا، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بێدەنگیی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان، دەوڵەتانی ئەوروپاوە هەیە کە دەرفەتیان بە دەوڵەتی تورک داوە. ئەمڕۆ بە ڕووخانی ڕژێم لە سوریا، هێرشە جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لەلایەن پاشماوەکانی داعشەوە دژ بە گەلی کورد بەڕێوە دەچێت.

"پێویستە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکاندا بکەین"

وەک کەجەدەکە-ئەوروپا داوا لە هەموو وڵاتانی ئەورووپا، گەلی کوردستان، دۆستانیان، هەموو ئەوانەی لەگەڵ دیموکراسی و ئازادیدان، پێکەوە لەگەڵ گەلی کورد، ڕووبەڕووی هێرشە تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک ببەنەوە و بە شیوەیەکی جەماوەری بەشداری هەموو چالاکییە ئیدانەکردنەکان بن کە دژ بە دووهەمین کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ بەڕێوەدەچن. با ڕووی ڕاستی دڕندەیی دەوڵەتی جینۆسایدی تورک لەو ڕووداوانەدا ئاشکرا بکەین و هاوکات خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک ناوەندی شۆڕشی ئازادیی ژنان بکەین."