سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ئاگنێس گالامارد ڕایگەیاند، وەستاندنی کەشتی مادلین کە هاوکاری بۆ غەززە دەبرد و دەستبەسەرکردنی چالاکوانان لەلایەن ئیسرائیلەوە، پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە. هەروەها ڕایگەیاند سەرنشینانی کەشتییەکە پارێزەری مافی مرۆڤ و ئاشتیخواز بوون، داوای کرد ئیسرائیل بەبێ مەرج چالاکوانەکان ئازاد بکات. گالامارد گەمارۆی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە وەک "بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکێک" ناوبرد، دووپاتی کردەوە، ئەمە بێڕێزییە بەرامبەر بڕیارەکانی دادگای دادی نێونەتەوەیی.
گالامارد بانگەوازی لە دەوڵەتان کرد تەنها بە شەرمەزارکردن نەوەستن، بەڵکو دژی ئیسرائیل هەنگاوبنێن و هاوکاری مرۆیی بگەیەنن بە غەززە.