کۆماو سیاسەتی سزای لە سێدارەدانی شەرمەزار کرد
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی سیاسەتەکانی لە سێدارەدانی دەوڵەتی ئێران گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی سیاسەتەکانی لە سێدارەدانی دەوڵەتی ئێران گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتی کۆماو لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا چالاکییەکە ڕێکخرا و تێیدا بڕیاری سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دژ بە چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵگە بە گشتی شەرمەزار کرا.
لە چالاکییەکەدا درووشمەکانی "سزای لە سێدارەدانی ئێران ڕاوەستێنرێت" و "با چیتر مافەکانی مرۆڤ پێشێل نەکرێت" بەرزکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوە خوێندرایەوە و دەستنیشان کرا ڕژێمی ئێران ساڵانێکە بە شێوەیەکی سیستەماتیک سزای لە سێدارەدان بەڕێوەدەبات و هەموو جۆرە ستەمێک بەرانبەر بە کۆمەڵگە ئەنجام دەدات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کرا، ڕژێمی ئێران ئەم سیاسەتە قێزەونەی بە تایبەت لە دژی گەنجان، ژنان، ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی کورد بەڕێوەدەبات و بە پاساوی سیاسی بەئامانج دەگیرێن و بە شێوەیەکی نایاسایەنە لەسێدارە دەدرێن.
ئاماژەش بەوەکراوە، ڕژێمی ئێران سزای لە سێدارەدان وەک ئامارزێکی بێدەنگ کردنی گەل بەکار دەهێنێت و گوترا: "سزای لە سێدارەدان ڕێگەیەکی قێزەونی دڕندانەیە، نابێت هیچ دەوڵەتێک بیگرێتەبەر. ڕژێمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی دەیگرێتەبەر."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی کرا لە بەرانبەر نادادپەروەرییەکاندا کۆتای بە بێدەنگییەکانی بهێنێت و هاتووە: "بۆ ڕاوەستاندنی سزای لە سێداردان دەبێت هەموو فشارێک لە ڕژێمی ئێران بکات."