کەنەدا سزاکانی سەر سووریا کەم دەکاتەوە

کەنەدا ڕایگەیاند بەنیازە سزا داراییەکانی لە سەر سووریا کەم بکاتەوە و باڵیۆزێکی پلە بڵند لە سووریا دابنێت.

عومەر ئەلغابرا، نوێنەری تایبەتی کەنەدا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند: "کەنەدا پاڵپشتی گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی هەمەلایەنە و ئاشتیانە لە سووریا دەکات."

عومەر ئەلغابرا وتی: "ئەوان دەیانەوێت بۆ ڕێگریکردن لە کیشە و قەیرانەکانی ناو خۆی سووریا هەرجۆرە هاوکاریەک بکەن."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، ڕێگە بە بەشێک لە بانکەکان دەدات لە ڕێگەی بانکی ناوەندی سووریاوە بکەونەو ئاڵوگۆڕەوە.

لە ئێستا بەدواوە ستیفان مەککۆلم باڵوێزی باڵای کەنەدا لە لوبنان وەک باڵوێزی باڵای کەنەدا لە سووریا دەست بە کاردەکات.