کوردان لە هێلسینبۆرگ نەورۆزیان پیرۆز کرد

کوردستانیانی دانیشتووی هێلسینبۆرگ و دەوروبەری بەمەبەستی پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەوە.

هۆڵی مەراسیمەکە بە وێنەکنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و بزوتنەوەی ژنان رازێندرابوونەوە.

بەرنامەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد. سەبارەت بە گۆشەگیری و دۆخی سیاسی لە کوردستان وتار پێشکەش کران. پارتی چەپی سویدیش لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا پشتیوانی خۆی دەربڕی.

هونەرمەندان فەریبورز، لاوین کۆبانێ، جەمال رۆژهەڵاتی، هۆزان جانێ و دیار دێرسیم چوونە سەر ستەیج و گۆرانیان پێشکەش کرد.

کوردستانیان کە بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کردبوو، هەڵپەرکێیان کرد.

لە مەراسیمەکەدا لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە بەرخودان لە کوردستان دروشم وترانەوە.

هـ . ب