هەپەگە: ٣ دۆرن خرانە خوارەوە، ٢ کامێرای چاودێری و ٣ بۆمب لەناوبران

لە چالاکی گەیلاکانی ئازادی کوردستاندا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ درۆن خرانە خوارەوە، ٢ کامێرای چاودێری و ٣ بۆمب لەناوبران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ

١٧ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٣٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە هەوڵییان دەدا تەلی دڕکاوی لە هەرێمەکەدا دابنێن. دوای چالاکییەکە جموجوڵی داگیرکەران وەستێنرا.

١٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٤٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی کەسیی ٢ درۆنی داگیرکەران خرانە خوارەوە. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٣٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار درۆنێکی داگیرکەران بە چەکی کەسیی خرایە خوارەوە، چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٨ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٠٩:٥٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە ڕێبازی نیشانەشكێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێنرا.

١٨ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٣ بۆمب و کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە لە ناوبران.

لە هەرێمی خواکوڕک؛

١٨ی تشرینی دووەم لە ١٥:٣٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی مەسکەن بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٧ و ١٨ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

١٧، ١٨، ١٩ و ٢٠ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی قەلە، بەربزن، لۆلان، شاخی شەهید هاوار، کەندەکۆلا، سنین، ١٠ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شاخی کون، دەشتی کافیا، شاخی سیسەر، زێڤکێ، دێڕەشێ، دەشتی نەهلە، ئەرگەنێ ١٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٣ جار؛ بە گشتی ٢٥ جار بە فڕۆکەی شەڕکەر بۆردوومانکران.

١٧ و ١٩ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانی بەرخۆدانی سنین ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٧ جار؛ بەگشتی ١٩ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانکران.