توای_دەر بۆ پشتگیری لە زیندانیان کەمپەینێک دەست پێ دەکات

بە ئامانجی پشتگیری لە زیندانیان بە پێشەنگایەتی توای_دەر کەمپەینی پارەناردن بۆ زیندانیان دەستی پێ دەکات.

پشتگیری بۆ زیندانیان

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای_دەر) لە ئامەد بۆ پشتگیری لەزیندانیان  و کەسوکاریان، کەمپەینی پارەناردن بۆ زیندانیان دەست پێ دەکات.

کەمپەینەکە بە درووشمی "پارەناردن بۆ زیندانیان تاوان نییە"پێکدێت و پارە بۆ زیندانیان دەنێردرێت.

توای_دەر بانگەوازی کرد بۆ پشتگیری لە زیندانیان.

بەگوێرەی پلانسازییەکە، سبەی لەگەڵ خزمی زیندانیان کاتژمێر ١١:٠٠ لەبەردەم ئۆفیسی پۆستە و گەیاندنی ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام دەدرێت و دواتر پارە بۆ زیندانیان دەنێردرێت.