لە خەلفەتی داگیرکەران ناهێڵن دەم پارتی بچێتە نێو بینای شارەوانی

ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی خەلفەتی کە قەیومی لێ دانراوە، ویستیان بچنە نێو بینای شارەوانی بەڵام پۆلیس ڕێگری لێ کردن.

بەرخۆدان دژی دەستبەسەرداگرتن

ئێشکگریی بەرخۆدان لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا دژی دانانی قەیوم ١٧ ڕۆژە بەردەوامە، ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی دەم پارتی ویستیان بچنە نێو بینای شارەوانی، بەڵام ڕێگەیان پێ نەدرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار و هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی سانیە بایرام و محەمەد قەرەیلان و ئەندامانی مەجلیسی سارەوانی لە باخچەی شارەوانییەکە لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگەیان لێ گیرا. هیچ ڕاسپاردەیەک پەیوەست بەم ڕێگرییە بۆ ئەندامانی مەجلیسەکە نەنێردراوە. پۆلیسەکان گوتیان هیچ بەڵگەیەکیان بۆ ئەم بڕیارە بەردەست نییە و بەگوێرەی فەرمانی بەرپرسەکانیان دەجووڵێنەوە.

پارێزەر مەحسون کاراکورت ڕایگەیاند بە پاساوی "گونجاو نییە" ڕێگری لە چوونە نێو شارەوانییەکە کراوە، گوتی: "موخاتەب نییە، یاسا نییە. بەشێوەی میزاخی ڕێگری لە ئەندامانی مەجلیسەکە کراوە. ئەم بڕیارە تەواو میزاجییە، کەس ئەم ناهەقییە قبووڵ ناکات".

هاوسەرۆکی شارەوانی سانیە بایرام گوتی: "ئێمە دزمان ناوێت. ئێوە پێشتریش قەیومتان داناوە و ئەم ناوچەیەتان ٢٠ گەڕاندەوە بۆ دواوە".

پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار ڕایگەیاند شارەوانییەکەیان گۆڕیوە بۆ بنکەی سەربازیی، بەشێوەی میزاجی ڕێگە لە ئەندامە هەڵبژێردراوەکان دەکرێت، ئەمە کودەتایە.

هاوسەرۆکی شارەوانی محەمەد قەرەیلان ڕایگەیاند دەبێت ئەم ستەمە کۆتایی بێت و ئەوانەی دەستبەسەر مافی هەڵبژاردندا دەگرن شکست دەهێنن، هیچ موخاتەبێک لەبەردەم ئێمەدا نییە، نابێت هێزە ئەمنییەکان بوێری ئەوە بکەن لەبەردەم گەلدا بوەستن.

ئەندامانی مەجلیس ناڕەزایەتییان دەربڕی و ماوەیەکی زۆر لە باخچەی شارەوانی مانەوە، ئەندامانی مەجلیس دووپاتیان کردەوە سبەینێش لەبەردەم شارەوانی دەبن، درووشمی "قەیوم دەڕوات و ئێمە دێین"یان بەرزکردەوە.