لە بەرلین لە دژی گۆشەگیری زنجیری مرۆیی سازکرا
ژنان لە بەرلین بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوا زنجیری مرۆییان سازکرد.
ژنان لە بەرلین بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوا زنجیری مرۆییان سازکرد.
ژنانی کورد و ئینترناسیۆنالیستەکان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە بۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ وهێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوا زنجیری ژنانی سازکرد. چالاکیەکە لەلایەن رێکخراوەکانی وەک جەنی، ئەنجومەنی ژنانی دەستدان، وۆمێن دیفێند رۆژئاوا، ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی لە بەرلین، تەکۆژن، ژنانی خوێندکاری بەرلین، کۆمیتەی جۆنگ، کەژار و گەمیندە کامپفێن سازکرابوو.
چالاکیەکە بە دروشمی "زنجیری ژنان لە دژی گۆشەگیرییە" لەبەردەم کاتدراڵی بەرلین بەرلین دەستیپێکرد. ژنان لە چالاکیەکەدا پەیامی پتەوکردنی ریزەکانی یەکگرتنیاندا. لە چالاکیەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە شۆڕشی ژنان لە رۆژئاوا لەسەر بنەمای ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ پێکهاتووە. لە چالاکییەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە ئازادی رێبەر ئاپۆ راستەوخۆ بە ئازادی ژنانەوە بەستراوەتەوە و رایانگەیاند، "تا گۆشەگیری بەردەوام بێت، کەس ناتوانێت لەناو ئاشتیدا بژی".
چالاکیەکە بە دروشمی ' بژی ئۆجالان'، 'ئازادی بۆ ئۆجالان'، 'ژن، ژیان، ئازادی'، 'ئازادی بۆ سەرجەم زیندانیانی سیاسی' و ' بژی بەرخودانی ئیمراڵی' کۆتاییهات.