لە چوارەم ڕۆژی چالاکییەکەیدا 'ڕێپێوانی ئازادی' گەیشتە شتوتگارت
ڕێپێوانی درێژ کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆدا دەسپێکردووە، لە چوارەم ڕۆژی خۆییدا گەیشتە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا.
ڕێپێوانی درێژ کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆدا دەسپێکردووە، لە چوارەم ڕۆژی خۆییدا گەیشتە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا.
لە چالاکییەکەدا کوردان و ئەنتەرناسیۆنالیستان لە چەندین شاری ئەورووپاوە بەشداربوون، بە ئامانجی بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ چالاکییەکەیان لە ١٠ی شوباتەوە دەستپێکردووە.
چالاکوانان لە بەرەبەیاندا لە پێش وێستگەی شەمەندەفەری ئۆفینگبوورگ کۆبوونەوە و بەرەو ناوەندی شاری ئۆفینگبوورگ ڕێپێوانیان دەستپێکرد.
چالاکیەکەران لە ڕۆژەکەدا ١٩ کیلۆمەتر ڕێییان کرد. بڕیارە لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە شاری لاهر سیمینارێک بە ناونیشانی "تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆناڵ" ئەنجام بدرێت.
ڕۆژی پێنجەمی چالاکییەکە لە ١٤ی شوبات کاتژمێر ٠٨:٠٠دا لە گۆڕەپانی گۆڵفی پارک فرایبۆرگ دیتنباخ دەستپێدەکات. چالاکوانان بە قەرەباڵغترین شەقامەکانی شاری فرایبۆرگدا نزیکەی ٨ کیلۆمەتر بە پێ دەڕۆن. لە کۆتایی ڕۆژەکەدا بەرنامەیەک لە ژێر ناوی "خوێندنەوەی ڕێبەرێتی" لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردی فرایبۆرگ بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی شەمەم کۆتا ڕۆژی چالاکییەکە، لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە پاس بەرەو ستراسبۆرگ بەڕێدەکەون. چالاکوانان لە شوێنی ڕێپێوانی ناوەندی لە ستراسبۆرگ کۆدەبنەوە و چالاکییەکە کۆتایی پێدەهێنن.