لە دارمشتات مەراسیمی سەرەخۆشی و یادکردنەوە بۆ شەهید دژوار قدوربەگ بەڕێوەچوو

دژوار قدوربەگ شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە کە لە بەرخۆدانی دێرحافردا شەهید بوو، لە دارمشتات بە بەشداریی کوردستانیان و بنەماڵەکەی بەبیر هێنرایەوە.

دژوار قدوربەگ (محەمەد ئۆسێ)، شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، کە لە ٢٤ی ئاداردا لە دێرحافر شەهید بوو، لە شاری دارمشتات بەبیر هێنرایەوە0

مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) ئامادەکاری بۆ کرابوو و بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەرانی کۆماو و جەماوەری کوردستانیان بەشدارییان تێدا کرد.

یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر لۆقمان ئەرسلان بەناوی کۆماو وتارێکی پێشکەش کرد و سەرنجی خستەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی بنەماڵەی شەهیدان درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.

هەروەها فۆزا ئۆسێ  بەناوی ئەندامی بنەماڵەی دژوار قدوربەگ تێکۆشانی شەهید دژواری بۆ ئازادی گەلی کورد بەبیرهێنایەوە و ڕایانگەیاند؛ هەموو کەس ئامادەیە بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە شەهید بن.

لە مەراسیمەکەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرا و بە دروشمی "شەهیدن نامرن"، "بژی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.