لە دۆرتمۆند و کیل ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا
کوردستانیان و دۆستانیان لە هەردوو شاری دۆرتمۆند و کیلی ئەڵمانیا بە ئاهەنگ و چالاکی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆییان پیرۆزکرد.
کوردستانیان و دۆستانیان لە هەردوو شاری دۆرتمۆند و کیلی ئەڵمانیا بە ئاهەنگ و چالاکی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕێبەر ئاپۆییان پیرۆزکرد.
لە بەردەوامی پیرۆزکردنی ٤ی نیسان ساڵرۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەورووپا کوردستانیان و دۆستانیان لە شارەکانی دۆرتمۆند و کیلی ئەڵمانیا بە گێڕانی ئاهەنگ و چالاکی هونەری ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆییان پیرۆز کرد.
دۆرتمۆند
پیرۆزبای ٤ی نیسان بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆزەرین و ناوەندنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دۆرتمۆند ئەنجامدرا. پیرۆزبایەکە لە سەرەتادا بە گێڕانی ئاهەنگ و بەرزکرنەوەی ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ لە ناوەندی شارەکەدا پیرۆز کرا، دواتر لە قسەکردنی ئاهەنگەکەدا سەرنج خرایەسەر پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ و جەخت لەسەر خاوەنداریکردن لە پەیامی مێژووی ڕێبەر ئاپۆ کرایەوە.
کیل
پیرۆزکردنی ٤ی نیسان بە سازدانی ئاهەنگێک لە شاری کیل بەڕێوەچوو، لە ئاهەنگەکەدا کە بەشداربووان بە جلوبەرگی کولتووریەوە تێیدا بەشداربوون، درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پیرۆز بێت سەرۆک ئاپۆ" گوترانەوە.
پاشان ئاهەنگ گێڕدرا و بەشداربووان سەرنجییان خستەسەر تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. وە جەخت کرایەوە لە بەردەوامی تێکۆشان تا مسۆگەرکردنی ئازدی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
ئاهەنگەکە تا درەنگانێک بە گێڕانی هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.