لە غەززە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لانی کەم ٦١ کەس کوژراون

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی ڕۆژانەی وەزارەتی تەندرووستی غەززە، لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانی کەم ٦١ فەڵەستینی کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندرووستی غەززە دووپاتکرایەوە، لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانی کەم ٦١ فەڵەستینی کوژراون و  ٣٩٧ برینداربوون.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا لەم ڕۆژانەدا دوایی ڕایگەیاند، لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تانکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکی دابەشکردنی هاوکاری لە شاری خان یونس، لانی کەم ٥٠ فەڵەستینی کوژراون.

لە هێرشەکانی ئیسرائیل کە لە ٧ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ـەوە دەستی پێ کردووە، ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتە ٥٥ هەزار و ٤٩٣ کەس و ١٢٩ هەزار و ٣٢٠ کەسیش بریندار بوون.

لە ١٨ ی ئادار لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا ئاگربەست ڕوویدا. پاش پێشێلکردنی ئاگربەستەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە، لەوکاتەوە تا ئێستە، ٥ هەزار و ١٩٤ کەس کوژراون و ١٧ هەزار و ٢٧٩ کەس برینداربوون.