بە دیمەن

لە کۆڵۆمبیا سەبارەت بە ڕێبەر ئاپۆ و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک پانێل بەڕێوە چوو

لە شاری مێدێلینی پایتەختی کۆڵۆمبیا دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١٨و ١٩ی تەمموزدا دوو پانێڵی جیاوازی بەناونیشانی "پرسی کورد و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک" بەڕێوەبرد.

پانێڵی یەکەم لە زانکۆی ئەنتیۆکیا و پانێڵی دووەم لە سەنتەری ناوەندی کرێکارانی تووتن (SINTRAINTABACO) بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکاندا پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ بە بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەرەی پێداوە، تاوتوێ کرا. بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم سیستەمە مۆدێلێکی گونجاو بۆ چارەسەری دیموکراتیک نەک تەنها بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو گەلان پێشکەش دەکات.

هەروەها لە پانێڵەکاندا باس لە پارێزنامەی رێبەر ئاپۆ بە ناوی "سوسیولۆژی ئازادی" کرا کە لەم دواییانەدا بە زمانی ئیسپانی لە کۆڵۆمبیا بڵاوکرایەوە. بەشداربووان لە کەسانی ئەکادیمیست، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، نوێنەری سەندیکاکان، چالاکوانانی بزووتنەوەکانی ژنان، پێکهاتبوو. هەم ناوەڕۆکی کتێبەکە و هەم لێکچوونەکانی نێوان پرسی کورد و پرۆسەکانی ململانێ لە کۆڵۆمبیایان تاوتوێ کران.

لە کۆتایی چالاکییەکان، بەشداربووان گرتەیەکی ڤیدیۆییەکیان بە پەیامی هاودەنگی بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی "دەمانەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەین" تۆمار کرد. پەیامە دیارەکانی ئەو ڤیدیۆیە بەم شێوەیە بوون:

"دەمانەوێت ئۆجالان ببینین، لە کۆڵۆمبیاوە داوا دەکەین کە ئۆجالان لە کوردستان ئازاد بکرێت، ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی باشتر لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک تێبگەین و باشتر گەلی کورد و عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرەکەیان بناسین، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، هەروەها دەمانەوێت لە دوورگەی ئیمرالی دیداری لەگەڵ بکەین، بژی تێکۆشانی گەلی کورد، داوای ئازادیی ئەوانەش دەکەین کە لە زینداندان و تێکۆشانی ئازادی دەکەن."

بەشداربووان جەختیان لە لێکچوونی مێژوویی و ئێستای نێوان کۆڵۆمبیا و کوردستان و گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی گەل کردەوە. ڕێکخەرانی پانێڵەکە ڕایانگەیاند کە بیرۆکەکانی ئۆجالان لە کۆڵۆمبیا گەشە دەکات و تۆڕەکانی پێکەوە کارکردن فراوانتر دەبن.