لە کراسنۆدار شەهیدانی مانگی ئایار یاد کرانەوە

کوردستانیان لە هەرێمی کراسنۆداری ڕوسیا کۆبوونەوە، پێشەنگانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، ڕەزا ئاڵتون، هەروەها شەهید مەناف نادریان یاد کردەوە.

لە ناوەندی "ماڵی کورد"ی هەرێمی کراسنۆداری ڕوسیا بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدان، کوردستانیانی هەرێمەکە کۆبوونەوەیەکیان ڕێکخست و شەهیدانی مانگی ئایاریان یاد کردەوە.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد، پاشان لەسەر مێژوو و واتای ڕۆژەکە قسە کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە بوو بوون بە ڕۆحی شۆڕشگێڕی، هەروەها شەهیدی گۆڕەپانی سۆڤێتی پێشوو شەهید مەناف نادر بە ڕێزداری یاد کرانەوە.

ئەندامی کەنەکە فەیزۆ حوسێن، لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و بەسەرهات، تێکۆشان، واتا و گرنگی ئەم شەهیدانەی پیرۆز کرد.

ئەندامی بەڕێوەبەری کوردانی کراسنۆدار، بەرزان حەمید عەلی هاوکات کوڕە مامی شەهید مەنافە، لەسەر مێژوو و ڕەنجەکانی شەهید مەناف قسەی کرد و وتی: "گەلەکەمان لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو زۆر کاریگەر بوو بە شەهیدبوونی. بۆ تۆڵەسەندنەوەی، بەشداری کار و تێکۆشانی ئازادی بوون".

کۆبوونەوەی یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

لە دوای کۆبوونەوەکە بە ناوی شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان، ڕەزا ئاڵتون و شەهیدی کوردانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، مەناف نادر، خواردنی خێر بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.

لە کۆتاییدا لە بەڕێوەبەرانی ڕیش سپیانی هەرێمی کراسنۆدار عیسا ئەحمەد قسەیکرد و لە کەسێتی مەنافدا هەموو شەهیدانی کوردستانی بەبیرهێنایەوە، باسی لە کاریگەریی قارەمانانەی شەهیدان لەسەر کۆمەڵگە کرد.

چالاکییەکە بە نزا و دروشمی "شەهیدان نامرن" کۆتایی هات.