لە لەندەن چالاکی 'ڕۆژی کوردستان' ئەنجام درا
بە پێشەنگایەتی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە لەندەن لە بەرانبەر هیرشەکانی سەر گەلی کورد چالاکی 'ڕۆژی کوردستان'یان ئەنجامدا.
بە پێشەنگایەتی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە لەندەن لە بەرانبەر هیرشەکانی سەر گەلی کورد چالاکی 'ڕۆژی کوردستان'یان ئەنجامدا.
لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا بە بەشداری دۆستانی کورد و گروپە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە دژی هێرشەکان لەسەر کوردان چالاکی 'ڕۆژی کوردستان' ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا پانێڵ، سیمینار و وۆرک شۆپ ئەنجامدرا و ئاماژە بەوە کرا کە هێرش لەسەر گەلی کورد، هێرشە لە بەرانبەر ڕێبازەکانی دیموکراسی، ئازادی و شکۆمەندی ژیان.
لە لەندەن لە دوای ئۆپراسیۆنی تاوانبارکردن لە دژی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد و چالاکوانانی لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا، دۆستانی گەلی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی پانێل، سیمینار و وۆرک شۆپ بە ناونیشانی "پشتگیری کوردستان- ئایندەی هابەشمانە " ئەنجامدرا.
ئەکادیمیستەکان، چاودێرانی سیاسی، مافناس، سەندیکاکان و نوێنەرانی گروپە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە بەشی جیاواز بەشداری چالاکی 'ڕۆژی کوردستان' بوون. لە چالاکییەکەدا کە نوێنەرانی سەندیکای ئەمریکای لاتین، فەلەستین، فلیپین، سودان، گەنجان و گروپەکانی تەڤگەری ڕەش ئامادەبوون، بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا و کۆتایی هێنان بە سیستەمی تاوانبارکردنی کۆمەڵگە کە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن، بانگەواز کرا. لە چالاکییەکدا هێرشە سەختەکان لە دوای تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە لەندەن لە بەرانبەر کۆمەڵگەی کوردی کرا و هێرشەکان لە بەرانبەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا.
لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەری هەرێمی، ڕێکخەر و ئەکادیمستەکان قسەیان کرد و سیاستەکانی تاوانباکردنی بەریتانیا لە دژی کوردان شەرمەزار کرا.
لە قسەکاندا بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانی کوردی ژیانی بەریتانیا ئاماژە بەوەکرا کە هێرشەکان لەسەر گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و بەریتانیا بە واتایی هێرش لەسەر ڕێبازەکانی دیموکراسی، ئازادی و شکۆمەندی ژیان دێت.
ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ
بەشداربووان ئاماژەیان بەوەکرد کە بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی لە بونیادنانی ئاشتیی و ئازادی گەلی کورد و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بگیڕیت، دەبێت ئازاد بکرێت. لە چالاکیییەکەدا بانگەواز بۆ 'ئازادی' دووپات کرایەوە.
بەڕێوەبەری نێونەتەوەیی (Unite The Union) کە یەکێکە لە وتەبێژانی کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان، لە پانێڵەکەدا بە ناوی 'تەڤگەری ئازادی کورد و چارەسەری دیموکراتیک' قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە پاڵپشتی تەڤگەری کورد بکەن و بانگەوازی کۆتایی هێنان بە هێرشەکان لەسەر کۆمەڵگەی کوردی لە بەریتانیا کرد.
لە دوای قسەکان لەگەڵ چەپڵە و هەلهەلە، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە.