لە لەندەن گەنجان بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان هاتنە مەیدانەکان

لە چوارچێوەی کەمپینی"ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" لە شاری لەندەن بە سەرکردایەتی تەجەشە و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

ئەندامانی گەنجانی تەجەشە و ژنانی گەنجی تێکۆشەر کە لە پایتەختی ئینگلتەرا لە لەندەن کۆبوونەتەوە، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانیکیان ئەنجامدا.

شەقامەکان بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەنگی دەدایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ڕێبەر ئاپۆ، بەهۆی پیلانگێرییەکی ناونەتەوەیی، ٢٤ ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی لە ژێر ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەکی تونددا تێکۆشانێکی بێوێنە دەکات". دامەزراوەیەکانی وەک سی پی تی، ئەنجوومەنی ئەوروپا و یکێتیی ناونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەو ئەشکەنجانەی کە لەسەر ڕیبەر ئاپۆ هەیە هیچ کاردانەوەیەکیان نییە، ئەمەش زەمینە بۆ گەشەی فاشیزمی دەوڵەتی تورک خۆش دەکات. ئێمەش وەک تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر لە ئەوروپا (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەرلە چوارچێوەی ئەو هەنگاوەی ١٠ی تیشرینی یەکەم کە لە ٧٤ ناوەندی جیاواز بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە، هەمیشە لە گۆرەپانەکان دەبین.