بە دیمەن

لە لیڤەرپۆل دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا

کوردستانیان لە شاری لیڤەرپۆلی ئینگلتەرا بەجۆشوخرۆشەوە ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

پیرۆزباییەکانی ٢٧ی تشرینی دووەم

بە دەستپێشخەریی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە لیڤەرپوول، بە ئاهەنگێک ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا، هاوکات بە بەیاننامەیەک هێرشی پۆلیس بۆسەر کۆمەڵەی کوردی لە لەندەن و دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکیان شەرمەزار کرا.

لە سەرانسەری جیهاندا بە بۆنەی ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەدەچێت، لەو چوارچێوەیەشدا بە دەستپێشخەریی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا، بە ئاهەنگێک ساڵیادەكە پیرۆز کرا.

دەستپێکی یادەکە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، دواتر پەیامەکانی ئەنجوومەنی لیڤەرپووڵ و ئەنجوومەنی سکۆتلەندی کۆمەڵەی گەلی کورد خوێنرایەوە.

دواتر لە لایەن گرووپی شەهید بێریتان چەند پارچە میوزیک و گۆرانییەک پێشکەش کرا، هەروەها گرووپی ڕەنگی وڵات بە گۆرانی و هەڵپەرکێ ئاهەنگەکەیان بەجۆشتر کرد .

لە کۆتاییدا لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕای گشتیی بە زمانی کوردی و ئینگلیزی هەڵکوتانە سەر کۆمەڵەی کوردی لە لەندەن و دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکیان لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە شەرمەزار کرا.

بە وتنەوەی درووشمەکانی "پەکەکە گەلە گەلیش لێرەیە، بژی سەرۆک ئاپۆ، شەهید نامرێت" کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات.