لە مەکسیک داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا

خۆپیشاندەران لە شاری چیاپاس کە بە خواستی ئازادکردنی جولیان دیاز مۆنتیژۆ ماوەی ٥٣ ڕۆژە کامپینیان کردووەتەوە، ڕۆژێکی چالاکییەکەیان تەرخان کرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.

کۆردیناسیۆنی پشتیوانی نێونەتەوەیی لە پارێزگای چیاپاسی مەکسیک ماوەی ٥٣ ڕۆژە لە کامپینی ئێشکگرییدان لە پێناو ئازاد کردنی شۆڕشگێڕ جولیان دیاز مۆنتیژۆ. چالاکییەکە کە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە دەستپێکراوە.

خۆپیشاندەران ڕایدەگەیەنن پڕۆژەکانی سیستەمی سەرمایەداری بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بووە بە هۆکاری زیاترکردنی قەیرانەکان و ئاوارەکردنی کەسانی ڕەسەنی هەرێمەکە، لە بەرانبەر ئەمەشدا حکومەت بەو ڕێوشوێنە ئەمنیانەی گرتوویەتەبەر دۆخەکە خراپتر دەکات.

خۆپیشاندەران لە ڕۆژی ٥٣ـەمینی چالاکییەکەیاندا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆییان کرد.