لە شتوتگارت چالاکی خێمەدانان لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامە
لە شتوتگارت ماوەی دوو ڕۆژە چالاکی خێمەدانان لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە.
لە شتوتگارت ماوەی دوو ڕۆژە چالاکی خێمەدانان لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، دوو ڕۆژە بە چالاکی خێمە دانان لە دژی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا چالاکییەکان بەردەوامە. لە خێمەی چالاکییەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە هەڵواسراون.
چالاکییەکەی ئەمڕۆ گەنجام بەڕێوەیان برد و لە ڕێگەی دابەشکردنی بڵاوەکراوەوە ڕای گشتی جیهانیان لە تاوانە دژە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاگادار کردەوە.
بڕیارە سبەینێی چالاکییەکە لە لایەن کۆمۆنی ژنانی مەرەیەمەوە بەڕێوەببرێت.