لە ڕووسیا ئۆتۆنۆمی فنکا کورد هەڵسەنگاندی بۆ کارەکانی کرد
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆبوونەوەی ئۆئۆنۆمی فنکا کوردی (FNKA KURD) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئۆتۆنۆمی هەرێمەکان لە ماڵی کوردان ئەنجام درا.
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆبوونەوەی ئۆئۆنۆمی فنکا کوردی (FNKA KURD) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئۆتۆنۆمی هەرێمەکان لە ماڵی کوردان ئەنجام درا.
کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی شەش مانگی ڕابردوو، هەروەها پلانڕێژی بۆ کارەکانی ئایندە کرا.
کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی بەڵگەنامە لەسەر کار و چالاکییەکان دەستیپێکرد. هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە ڕێگەی ئۆنلاین بەشداربوون و هەڵسەنگاندیان بۆ کۆنگرەی کەنەکە کرد کە لەچەند ڕۆژی پێشوودا لە هۆڵەندا بەسترا.
دواتر بەشداربووانی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندن و بۆچوونی خۆیان بۆ کارەکانی ئایندە خستەڕوو، کە تێیدا سەرنجیان خستەسەر پرۆسەی چارەسەی کە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە و جەختیان لەوەکردەوە کۆی کارەکانیان لەسەر ئەو بنەمایە دادەڕێژنەوە.
فەرهاد پاتیەڤ گوتی: "لەم ماوەی ئەم شەش مانگەدا وەک ئۆتۆنۆمی کورد بەشداری ئەو چالاکییانە بووین کە لە مۆسکۆ و شارەکانی دیکەی ڕووسیا ئەنجام دراوە. هەروەها لە بارەی کەلتوورییشەوە بۆ ئەوەی کەلتووری کوردی زیاتر بناسرێت سیمینار ئەنجام دراوە. هەروەها سەردانی دەیان زانکۆمان کردوە کە گەنجان تێیدا دەخوێنن. ئەو پەروەردەی دەیڵێینەوە لەسەر کەلتووری کوردی، مێژووی کوردستان و زمانی کوردیییە. ئێمە لەگەڵ ئەو نەتەوانەی کە لە ڕووسیا لەگەڵیان دەژین لە ناو دانوستانداین."
لیانا سمۆیان لە کۆبوونەوەکەدا قسەیکرد و گوتی: "ئێمە وەک ژنانی کورد لە ڕووسیا بۆ ئەوەی کار و تێکۆشانی ژنان باشتر ئەنجام بدەین، خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین و لە نێو هەوڵی تێکۆشانداین. زۆرینەی کارەکانمان پەیوەستە بە پەروەردە، ژنۆلۆژی، کەلتوور و زمانە."
نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای فیدراسیۆنی ڕووسیا ڕەشاد بێناو قسەی کرد و ئاماژەی بەو پرۆسەیە کرد کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستیپێکردوە.
لە بەرپرسیارانی گەنجان، شوشان ئەحمەدۆڤ و ڕۆستەم تەمۆی گوتیان: "وەک ژنان و گەنجانی ڕووسیا، زۆر دڵخۆشین بەشداری کۆبوونەوەیەکی وەهابووین. بۆ ئێمە ئەمە شکۆمەندییە. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمەی گەنجان وەک مانیفێستۆیەکە. لە ڕووسیاوە هەوڵدەدەین بەم مانیفێستۆیەوە بەشداری کار ببین. تێکۆشانی گەنجان تێکۆشانێکی زۆر گرنگە."