لە ئەرجەنتینەوە پشتگیری لە کەمپینی 'دەمەوێت دیداری ئۆجالان بکەم' کرا

پارتی کرێکارانی ئەرجەنتین (Partido Obrero) لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە پەیامێک بەشداری کەمپینی 'دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکەم' بوو.

پەیامی پشتگیریکردن لە کەمپین

پارتی کرێکارانی ئەرجەنتین (Partido Obrero) لەسەر ماڵپەڕی ئەنتەرنێتی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خۆی بەشداری کەمپینی 'دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکەم' بوو، کە ئامانجی کەمپینەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی دەستپێکراوە. پارتەکە نامایەکی بۆ وەزارەتی دادی تورکیا و باڵیۆزی تورکیا نارد لە بوێنس ئایریسی پایتەختی ئەرجەنتین.

لە نامەکەی پارتی کرێکارانی ئەرجەنتیندا ئەم وەردەکارییانە ئاماژە پێکراوە:

"بۆ وەزیری دادی کۆماری تورکیا یڵماز تونچ

بۆ باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە ئەرجەنتین عومەر بوداک:

لە کۆماری ئەرجەنتینەوە بە کەس و ڕێکخراوەکانی دیکە لە ناوەوەی وڵاتەکەمان و جیهانیشدا، ڕایدەگەیەنێین پشتگیری دەکەین لەم هەنگاوە مرۆڤایەتییە نێونەتەوەییە دەکەین کە بۆ دیدارکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی دیکە لە دوورگەی ئیمراڵی دەستپێکراوە. هاوکات داوادەکەین مافی هەموو گیراوانی سیاسی بڕەخسێندرێت و لە دژی فشارەکانی سەر خۆپیشاندەران و مانگرتنەکانی دژ بە حکومەت، ڕێز لە مافە دیموکراتیکییەکان بگیرێت. داوا دەکەین کۆتای بە ستەم و چەوساندنەوەی سەر گەلی کورد بهێندرێت و ڕێز لە مافە سیاسییەکانیان و مافی چارەی خۆنووسینیان بگیرێت.

بەناوی کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی PARTIDO OBRERO (ARJANTÎN)

پابلپۆ هیللیر و ڕافایل سانتۆس."