ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور: GHF سیستەمێکی دابەشکردنە کە دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور( MSF ) داوایکرد دەستبەجێی کارەکانی دەزگای هاوکاری خۆراک لە غەززە ڕابوەستێت.

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور( MSF ) رایگەیاند ئەو سیستەمە هاوکاریەی کە بە پشتیوانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت  "میکانیزمێکی هاوکاریی مرۆیی ساختەیە" کە فەلەستینییەکان بەرەو لێواری مردن یان بەرەو مەترسی مردنی دەبات.

کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دابەشکردنی خۆراک کە لە کۆتایی مانگی ئایارەوە دەستیپێکردووە تا ئێستا، هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٤١٠ فەلەستینی کە هەوڵی گەیشتنیان بە شوێنی هاوکارییەمرۆییەکان داوە، کوشتووە. تامین ئەلخیتان وتەبێژی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایگەیاند: "خەڵکی غەززە هێشتا بەهۆی برسێتیەوە لە نێوان مردندان و یان ڕووبەڕووی مەترسی کوشتن دەبنەوە."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ٢٦ی حوزەیران ڕایگەیاند کە خولێکی هاوکاری ٣٠ ملیۆن دۆلاری بۆ رێکخراوەکە دابین دەکات.

هەروەها ئیسرائیل تۆمەتەکانی تاوانی شەڕ ڕەتدەکاتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە حەماس تاوانبارە لە بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەمەش هەوڵدەدات پاساو بۆ هێرشەکان بهێنێتەوە.