نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی سەر تەندروستی غەززە کۆمەڵکوژییە

لێژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ هێرشە 'بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەشی تەندروستی مناڵ بوون لە غەززە 'کردەوەی کۆمەڵکوژییە.

لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە؛ "کۆمسیۆن پشتڕاستی کردووتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل خزمەتگوزارییەکانی زاو زێ و منداڵبوونی تەندروستی فەلەستینیەکانی لە غەزە پێشێلکردووە تا ئەو ڕادەیە کە بەکردەوەی کۆمەڵکوژی هەژمار دەکرێت لە دوو بەشدا."

کۆنسوڵگەری باڵای ئیسرائیل لە جنێڤ تۆمەتەکانی کۆمەڵکوژی بە دوو جۆری ڕەتکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمەڵکوژی تاوانێکە کە بە مەبەستی لەناوبردنی گروپێک، نەتەوەیەک، گرووپێکی ئایینی یان ڕەگەزی ئەنجام دەدرێت و بە پێنج جۆرە کۆمەڵکوژی دەیناسێت.

لیژنەکە رایگەیاندووە کە دوو لەو جۆرە کۆمەڵکوژییانە لە غەزە ئەنجامدراون: "رێوشوێنی ڕێگریکردن لە پەرەسەندن(منداڵبوون)".

"ناڤی پیلای" سەرۆکی کۆمسیۆن وتی: "هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی تەندروستی زاوزێ، بەشی منداڵبوون و کلینیکێکی پشکنین لە غەززە و سەپاندنی برسێتی وەک یەکێک لە شێوازەکانی شەڕ، کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی زاوزێ و منداڵبوون هەبووە."