ڕێپێوانی درێژ لە ٢٤هەمین ڕۆژییدا بەردەوامە

ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی ئازدی بۆ ڕێبەر ئاپۆدا دەستپێکراوە، ٢٤ ڕۆژە بەردەوامە.

ڕێپێوانی درێژ

ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە کە لە ٢١ی کانوونی دووەم لە شاری لۆرێنتی فەڕەنسا دەسی پێکردووە، لە ٢٤ هەمین ڕۆژی چالاکییەکانییدان بەردەوامە، ئامانجی ڕێپێوانەکە بۆ بەشداربوونی بەهێزە لە گردبوونەوەی گەورەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ.

لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا کۆبوونەوەی گەل لە شاری سانت ئاڤۆلد لە ٢٣ هەمین ڕۆژییدا ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا یەک لە بەشداربووانی ڕێپێوانەکە، سانیە تونچ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی چالاکییەکە بۆ بەشداربوونە لە گردبوونەوەی گەورەی شاری ستراسبۆرگ لە ١٥ی شوباتدا، کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێوەنەتەوەیی ئەنجام دەدرێت.

هەر لە چالاکی کۆبوونەوە لەگەڵ گەلدا سیاسەتمەدار فەرهاد ئەنجو مافی قسەکردنی وەرگرت و سەرەتا سەرنجی خستەسەر گرنگی و کاریگەری بەرخۆدانی ٥٠ ساڵەی گەلی کورد لە دژی سیستەمەکانی قڕکاری.

ئەنجو لە درێژەدا ئاماژەی بە پارادایم و بەرخۆدانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرد و دەستنیشانیکرد ئەم بەرخۆدانە بووە بە هیوا بۆ تەواوی گەلانی جیهان.

لە کۆتایی قسەکانییدا ئەنجو بانگەوازی لە هەمووان کرد بە بەهێزییەوە بەشداری گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ بببن، لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورددا.