نەورۆزی ناوەندی لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا پیرۆز کرا، بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو.
نەورۆز بە گوێرەی رۆحی سەردەم رۆژەڤێکی ئافراند و لە گۆڕەپانەکانی بەرخودان ئەم پەیامەی گەیاند:
" لە نەورۆزی ٢٠٢٤دا جاڕێکی دیکە خاوەنداری لە داوای ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و قەوارە بۆ کوردستان کرایەوە. لە جەژنی نەورۆزدا داواکاری ملیۆنن کەس لە رۆژئاوا، ئامەد، وان، رۆژهەڵات، گەورەشارەکانی تورکیا و زۆر ناوەندی ئەوروپا بە جەماوەری خرانەڕوو.
لە هەموو مەراسیمەکانی پیرۆزباییدا داواکاری سەرەکی بریتیبوو لە : ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و قەوارە بۆ کوردستان.
مەراسیمی پیرۆزبایی لە ئەڵمانیا کە وەک فیناڵ بە جۆش و خرۆش و شکۆوە پیرۆزکرا، جارێکی دیکە بڕیارداری کوردان لەسەر تێکۆشانی نیشاندا.
نەورۆزی ٢٠٢٤ بووە پشتگیرییەک بۆ هەزاران زیندانی کورد کە چەندین مانگە خۆڕاگری دەکەن.
بە دەیان هەزار مرۆڤ لە مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە، خاوەندارییان لە ئیرادە و بڕیاردارییەکانی مەراسیمەکانی نەورۆز لە کوردستان کرد.
لە مەراسیمەکانی پیرۆزبایی نەورۆزدا هەم پەیامی سیاسی جەماوەر، هەمیش ئەو هەڵوێستەی نیشانیاندا، پێداگری بوو لەسەر ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
پێرفۆرمانسی گەریلا لە گۆڕەپانەکانی شەڕ، بە بەخشینی ورە و جۆش وخرۆش، کاریگەری لە سەر گۆڕەپانەکانی شەڕ دانا.
هـ . ب