ترەمپ: لە کاتێکی نزیکدا ئاگربەست لە غەزە ڕادەگەیەنین

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، فشارێکی زۆری لە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە. حەماس ئامادەی دەربڕییوە.

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا فشارەکانی لە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زیاد دەكات بۆ دەستهەڵگرتن لە جەنگی غەززە، دەیەوێت کۆتایی بە سەرجەم ململانێکانی جیهان بهێنێت، ترەمپیش دەڵێت: ئاگربەست لە غەزە نزیکە.

ڕەنگە لەم هەفتەیەدا ئاگربەستی غەززە ڕابگەیندرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانى وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، دەیەوێت کۆتایی بە هەموو ناکۆکییەکانی جیهان بهێنێت، تەنانەت ئەگەر پەیوەندیشی بە دۆخی ئەمریکایشەوە نەبێت. ترەمپ لە بارەی غەززەوە گوتوویەتی: " خەڵکی لە کەرتی غەززە گیان لەدەستدەدەن، هیچ کەسێک نییە هاوکارییان بکات بە ئێمەشەوە، پێشبینیدەکەین ئەم هەفتەیە ئاگربەستی غەززە ڕابگەیەندرێت."

دیبلۆماسییەت لەبارەی پرسی غەززە؛ حەماس ئامادەیی دەبڕییوە

پەیوەست بە کۆتایهێنان بە جەنگی غەززە ئەمەی گوتووە: "لەگەڵ کەسانی پەیوەندیدار بە دۆسییەی غەززە قسەی کردووە بۆ وەستاندنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە خاکی فەڵەستیندا، حەماس ئامادەیی دەربڕیووە، ئامادەن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەزە وەک بەشێک لە هەر ڕێککەوتنێک، کە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ بێت."