ڕوسیا پشتڕاستی کردەوە، ئەسەد سوریای جێهێشتووە
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند بەشار ئەسەد فەرمانی کردووە "بەشێوەی ئاشتییانە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکرێت" و سوریای جێهێشتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند بەشار ئەسەد فەرمانی کردووە "بەشێوەی ئاشتییانە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکرێت" و سوریای جێهێشتووە.
ڕوسیا پشتڕاستی کردەوە، سەرۆکی دەوڵەتی سوریا بەشار ئەسەد، سوریای جێهێشتووە. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند ئەسەد لە ئەنجامی دانوستاندا بڕیاری دا دەست لە پۆستەکەی هەڵبگرێت و وڵات جێبهێڵێت. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: " ئەسەد فەرمانی کردووە بەشێوەی ئاشتییانە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکرێت و وڵاتەکەی جێهێشتووە".
باس لەوە نەکراوە ئەسەد لە کوێیە و دووپاتکرایەوە ڕوسیا بەشدارنەبووە لە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە دەرچوونی ئەسەد لە سوریا.
ئەمریکا بەڵێنی مانەوەی لە سوریا دووپاتکردەوە
بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوینی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دانیال شاپیرۆ دوای پێشهاتەکانی سوریا ڕایگەیاند "سەربازەکانمان لە سوریا دەمێننەوە". بەرپرسە ئەمریکییەکە لە مەنامەی پایتەختی بەحرین قسەی کرد و ڕایگەیاند ٩٠٠ سەربازیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەمێننەوە.